به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێشنیاری «ئیحسان خاندووزی» وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی و بە پەسەند کردنی ئەنجومەنی وەزیران، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ئەمڕۆ چوارشەممە «عەلی ساڵح ئابادی»ی بۆ سەرۆکایەتیی بانکی ناوەندیی ئێران دیاری کرد.
«عەلی ساڵح ئابادی» دەرچووی بواری دکتۆرای بەڕێوەبەرایەتیی دراڤیی زانکۆی تارانە.
ئەندامەتی لە ئەنجومەنی فیقھیی بانکی ناوەندی، سەرۆک و دامەزرێنەری ئەنجومەنی دراڤیی ئیسلامیی ئێران، ئەندامەتیی لە ئەنجومەنی باڵای بۆرس، ئەندامەتیی لە ئەنجومەنی باڵای بنەمای ٤٤ و سەرۆکایەتیی کۆڕی وەرگرتنی بۆرسەکان، لەو بەرپرسایەتییانەی «عەلی ساڵح ئابادی» بووە.
342/